پاییزه ، دار و دەوەن بێ بەرگه
دڵ پـەشۆکـاوی خـەیاڵی مەرگـه
هەر گەڵایێ که له دارێ دەوەرێ
نووسراوێکه به ناخۆش خەوەرێ
تاو هەناوی نیه وا مات و پەشێو
لـەشی زامـاری دەکێـشـێته نـشێـو
رۆژپەڕه ، سارده کزەی بای زریان
کاته بۆ ژینی له دەس چوو ، گریان
دڵی پڕ بوو له پەژاره و له دڵۆ
ژینی خۆی هاتەوه بیر پیره هەڵۆ
به قسه خۆشه ، مەترسی مردن
تاڵه ئەو هەستی به مردن کردن
کاتی کۆچ کردنه ، وەختی سەفەره
داخەکەم، سەختی نەمانم لەبەره
برچسبها: پیرە هەڵۆسواره ئیلخانی زاده